ئەنجومەنی نوێنەران وه‌رزی‌ یاسادانانی نوێی خۆی‌ لەبەیانی پێنجشەمەدا ڕادەگەێنێت

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێکردنی کەشی یاسادانانی نوێی ڕاگەیاند کەلە سەرەتای بەیانیی ڕۆژی پێنجشەمەوەبێت ٢/٩/٢٠٢٠ بەمەرجێک ئەنجومەن دەست بەکارەکەی بکات لەڕۆژی شەممەی داهاتووەوە .
وەئەمینداری گشتی جەختی لەوەکرد کەبەڕێوەبەرەپەیوەندیدارەکان چی پێویستە بیکەن و پێداویستیەکان وئامادەباشیەکانیان بەڕێوەببەن لەپێناوی بەستنی دانیشتنەکاندا، وەکۆبوونەوەکانی لیژنە هەمیشە ییەکان وکاتیەکان، وەئامادەباشی بۆ کۆبوونەوەکان لەڕێگای بازنەی تەلەفزیۆنیی داخراوەوەگەرڕەوشی تەندروستی پێویستیی بەوەکرد .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢/٩/٢٠٢٠