سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و كاراكردنی هاریكاری هاوبەشی نێوانیان.
لەسەرەتای دیدارەكە بەرێزیان پێشوازی لە سەرۆكی فەرەنسا بۆ عێراق كرد و ئاماژەی بە هەوڵەكانی ئەو وڵاتە كرد لەپشتیوانی بۆ عێراق، لای خۆشیەوە سەرۆكی فەرەنسا سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی كرد كە لێی كراوە و ڕایگەیاند: پەرۆشبووم بۆ سەردانی عێراق كە یەكەم سەردانمە لەدوای سەردانی چەند وەزیرێك ئەوەش بۆ نیشاندانی پشتیوانیمان بۆ عێراق لەو قۆناغە مێژویی و دیموكراتییەی كە پێیدا تێپەڕ دەبێت، وتیشی پەویەندی نێوان هەردوو وڵات مێژووییە و پێكەوە لە دژی تیرۆر جەنگاوین و ئاماژەشی بە ئازایەتی هێزە چەكدارەكانی عێراق كرد، سەرۆكی فەرەنسا تەئكیدیشی كردەوە لەسەر خواستی وڵاتەكەی بۆ بەدیهێنانی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و دارشتنی نەخشە رێگایەكی هاوبەشیشی بۆ هاریكاری نێوان هەردوو وڵات ڕاگەیاند.
لەبەرامبەردا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی كردەوە لەسەر پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ حكومەت بەمەبەستی هەنگاوەكانی هاریكاری كە بۆ بەرژوەندییەكانی هەردوو گەلی هاورێ ڕەنگدانەوەی دەبێت و تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پتەوكردنی دیبلۆماسیەیەتی پەرلەمانی و كاراكردنی كاری دەسەڵاتەكانی یاسادانان لەهەردوو وڵات.
بەرێزیان ئاماژەشی بە هەوڵەكانی فەرنسا كرد لەپشتیوانی بۆ عێراق لەشەڕی دژ بە داعش و بەردەوامبوونی ڕاوەدونانی شانە نستوەكانی ، داواشی كرد بۆ هاوكاری زیاتری نێوان عێراق و هاورێیانی بەمەبەستی گرەنتی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
لای خۆیەوە سەرۆكی فەرەنسا تەئكیدی كردەوە لەسەر گرتنەبەری ئیستراتیجیەتێكی ئابوری و كۆمەڵایەتی و فێركاری، ئاماژەشی بە گرنگی بەردەوامبوونی هاریكای نێوان هەردوو وڵات و هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان كرد بۆ جێبەجێكردنی ئەو ستراتیجیەتە ئەوەش لەرێی نوێنەرانیان بەوپێیەی ئەوان نوێنەرن و گوزارشت لەپێداویستی ناوچەكانیان دەكەن، تەئكیدیشی كردەوە كە سەرۆكی كۆمەڵەی فەرەنسی لەگەڵ بەرێزیان بەردەوام دەبێت بۆ هەماهەنگی و هاریكاری نێوان پەرلەمانتاران بەمەبەستی دەستكردن بە جێبەجێ كردنی ئەو ستراتیجیەتە لەسەرتاسەری عێراق و ئاماژەی بەوە كرد كە فەرنسا ئەو بەربەستانە دەزانێت كە روبەروی عێراق بونەتەوە و ئەویش لەپشتی دەبێت.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
2 ئەیلول 2020