لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی سەردانی ناوەنده‌كانی‌ تاقیکردنەوەی‌ قوتابیانی‌ قۆناغی ئامادەیی لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز دەکات

لیژنەی پەروەردەی پەڕڵەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕڵەمانتار قوسەی موحسن یاسری وەئەندامی لیژنە مەنال حەمید موسەوی ڕۆژی جوارشەممە ٢/٩/٢٠٢٠ لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەربەلا بەڕێز عەباس عەتیە سەردانی ژماریه‌ک لە ناوەندەكانی‌ تاقیکردنەوەی‌ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی سەر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی لەپارێزگای کەربەلا کرد .
لیژنەی پەروەردە گەڕا بەسەر پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان لە ناوەندەکان وەئاگاداربوو لەو ڕێکارانەی کەکراوە وپێویستە ببێت بۆ ئامادەکردنی دوخی گونجاو وە دابینکردنی ژینگەێکی تەندروستی وبێوەیی بۆ قوتابیان .
هه‌روه‌ها لیژنەی‌ پەروەردە جەختیکرد لەسەرگرنگی پابەندبوون بەبڕیارەکانی تایبەت بەتاقیکردنەوە وەخەستکردنەوەی هەوڵەکان و دابینکردنی هەموو شتومەکەکان و پێداویستیەکان بۆتاقیکردنەوەکان بەتایبەتی شتومەکەکان وپێداوسستیە پزیشکیەکان لەپێناوی سەرکەوتنی پڕۆسەی تاقیکردنەوەدا وەپاراستنی ڕۆڵەقوتابیەکانمان بەتایبەتی ئێمە بەرەوڕووی ئاستەنگێکی گەورە بووینەتەوە لەئەنجامی بڵاوبوونە وەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە.
لیژنەی پەروەرە ستایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەروەردەی کەربەلای پیرۆزوبەڕێوەبەرایەتیی ناوەندە تاقیکردنەوەکان وجاودێرە کانیکرد بۆسەرکەوتنی ڕێڕەوی پرۆسەی تاقیکرنەوە ، وەئامادە کردنی کەشی بێوەیی گونجاوبۆ قوتابیەخۆشەویستەکانمان.
هەر لەمڕوەوە سەرۆکی لیژنەی پەروەردە سوپاس وڕێزی خۆی پێشکەشکرد بەمەزاری حوسەینیی وەعەباسی لەسەرئەو هاریکاری و پشتگیریەی کردوویانە بۆ فەرمانبەرا یەتیی پەروەردەی کەربەلالەمیانەی هاوبەشی کردنیان لەئامادەکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەوهەندێک لەپێداویستیەکان .
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢/٩/٢٠٢٠