به‌یاننامه‌ی‌ لیژنەی دارایی سه‌باره‌ت وەرەقەی چاکسازی ئابووری وداراییەوە

لەوکاتەوەی کەجاوەڕێدەکەین حکومەت وەڕەقەێکی چاکسازیی ئابووری ودارایی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بنێرێت وەکو لەبڕیارەکەی یاسای قەرزکردنی ناوخۆیی ودەرەوەداهەیە، کەتائێسانەهاتووە ، هەرچەندەتێپەڕیوە لەوماوەیەی کەلەیاساکەداهاتووەکەئەویش ٦٠ڕۆژە لەمێژووی بڕیارلەسەردانیە وە هەروەها ئاماژەیمان نەدیوە نەبەقسەو نەبەکار بەڵکو حکوەت هەموودەقەچاکسازیەکانی کەلە یاساکەداهاتووەپشتگوێخستووە ، ئێمە لەپڕدا بەرەوڕووماندەبێتەوە ئەو بڕیارو دامەزراندنانەلەو شوێنە زۆرگرنگانەی لەوەزارەتی داراییداو شوێنەکانی دیکەش لەدامەزراوەکانی پەیوەندیدارکەهییچ پەیوەندیی نییە بەبەرژەوەندی گشتییەوە وەبەو شێوەی کەئەوانەی ئەوبڕیارانەیان بۆدراوە لەگەڵیا نووسراوە بڕگەی ” پشت بەنووسراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە ” وەمێژووی فەرمانبەرایەتییان شکلێکردنێک و سەرنەکەوتنێکی گەورەیان تێدایە ئەمەش بەخراپی ڕەنگدەداتەوە لەهەر نیازوهەنگاوێکی ڕاستەقینەدا بۆچاکسازی وەسێبەرەکەی دەکشێت بەسەر بەرەودواوەڕۆیشتنێکی گەورەترلەوەی کەئێستاهەیە لەمەلەفی دارایی وئابووریدا.
وەلەڕووی ئەوبەرپرسیە یاسایی وڕەوشتییەی کەلەسەرمانە وەکو لایەنێکی چاودێری ویاسادانان، هەلوێستێکی توندو بەتینمان دەبێت بەرامبەر ئەوڕێکارانەی کەپشتی بە ئارەزووسازی و خۆیی دەبەستێت لەبڕیاردانی لەلایەن حکومەت و وەزارەتی داراییەوە کەبەداخەوەهیج هاریکاری وڕاڵێوەرگتنێک لەودوو لایەنەوە نەبینراوە لەگەڵ دەستەڵاتی یاساداناندا کەبریتیەلەئەنجومەنی نوێنەران ولیژنەی دارایی بە شێوە ێکی تایبەتی لەمیانەی ماوەی ڕابو ردوو لەتەمەنی حکومەتی ئێستادا .
لیژنەی دارایی
ئەنجومەنی نوێنەران
٤/٩/٢٠٢٠