لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان تاوتوێی ڕاپۆرتی خۆی ده‌كات سه‌باره‌ت به فره بازنه‌یی له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا
لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5/9/2020 كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار رێبوار هادی سه‌رۆكی لیژنه وئاماده‌بونی ئه‌ندامانی لیژنه به‌ست، بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پێشنیار‌و پڕۆژه یاسای سه‌ر خشته‌ی كاره‌كانی خۆی.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕاپۆرتی لیژنه سه‌باره‌ت به فره بازنه‌یی له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێكرا.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی هه‌ریه‌ك له پڕۆژه یاسای دادگای باڵای فیدڕالی ژماره (30)ی ساڵی 2005 وپڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان و پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای داواكاری گشتی ژماره 49ی ساڵی 2017 كرا.
لەلاێکی دیکەوە لیژنەکە تاوتوێکردنی پێشنیازی یاسای وەکویەکبوونی بڕوانامەکان وپلە زانستیەکانی دواخست هەتا پێگەیاندنی بیروڕاکان و پێشنیازەکان لەگەڵ لیژنەی فێرکردنی پەڕلەمانیدالەبابەت پێشنیازی یاساکەوە .
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٥/٩/٢٠٢٠