لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی تاوتوێی کاتی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەکات

لیژنەی پەروردەی پەڕلەمانی کۆـوونەوەێکی کرد بەسەرۆکایەتی قوسەی موحسن یاسریی سەرۆکی لیژنەوبەئامادەبوونی خانمەکان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنەڕۆژی شەممە ٥/٩/٢٠٢٠ بۆتاوتوێکردنی بەندەکان کەلە خشتەی کارەکانیدا دانراوە.
وەلەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ئامادەیی کرا بۆساڵی خوێندن ( ٢٠١٩/٢٠٢٠) وەجەختکردن لەسەربەدواچوونی بەردەوام لەمیانەی سەردانە ڕاستەوخۆکان بۆ ناوەندەکانی تاقیکردنەوە بۆ ئاگداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوە گشتییەکان وەتاچەند بوونی خزمەتگوزاریەکان هەیەو ڕێکارەسەرەکیەکان کەپێویستە ئامادەبکرێت بۆ قوتابیان ، وە جەختکردن لەسەروەزارەتی پەروەردەلەپێناوی لابردنی بەربە ستەکان وکێشەکان کەلەوانەیە کاریگەری بکات لەسەر بەڕێوە چوونی تاقیکردنەوەکان جگە لە تاوتۆێکردنی بابەتی سەرەتای ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠/٢٠٢١ ) لەلاێکی دیکەوەلەبەرئەودۆخەی کەوڵات دەیبینێت لەبڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆناوە وەزۆربوونی تووشبوون وەپاش چەندچاوپێکەو تنێک و گفتوگۆێک لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی لەسەرئەوە ڕێککەوت کە پێشنیازەکانی پێشکەشبکات بە وەزارەتی پەروەردە لەوانەش دواخستنی سەرەتای ساڵی خوێندن (٢٠٢٠/٢٠٢١) بۆدوای (١٥/١٠/٢٠٢٠) .
وەدەوامی پۆلەسەرەتاییەکان لەقۆناغی مسەرەتاییدا(یەکەم ،دووهەم،سێهەم )لەیەکەم سێ ڕۆژی هەفتەدابێت ( شەممە، یەکشەممە ،دووشەممە) وەدەوامی پۆلەکانی ( چوارەم، پێنجەم ،شەشەم )لەنیوەی دوەمی هەفتەدابێت ، بەڵام لەبابەت قوتابیانی قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی دەکرێت بەدووبەشەوە وەدەوامی هەربەشێکیان سێ ڕۆژ دەبێت لەهەفتەێکدا .
جگە لەکەمکردنەوەی بەرنامەی خوێندن وەتەنها بەشە گرنگەکان بهێلرێتەوە .
جەختیانکرد لەکارکردن بە دوانگە ئەلەکترۆنیەکان کەوەزارەتی پەروەردە دایناوە وەداواکردن لەقوتابیان وخوێندکاران بەڕاپۆرتی نیومانگی یان مانگێک.
ئاماژەیاندا کەکریێی قوتابخانە ئەهالیەکان لەخوێندکاران وقوتابیان بسێنرێت بەگوێرەی ڕۆژانی دەوامکردن یان بەگوێرەی پێدانی خوێندنی فێرکاری پێیان لەمیانەی دوانگە ئەلەکتزۆنیەکانەوە بەمەرجێک وەزارەت بڕیاری کەمکردنەوەی کرێ بدات .
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٥/٩/٢٠٢٠