سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەو پتەوكردنی هاریكاری ستراتیجی و هەماهەنگی كرا لەسەرجەم بوارەكان بەپێی بەرژەوەندییەكانی هەردوولا، هەر لەدیدارەكە تاوتوێی چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش كرا.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریكا پابەندی و پەرۆشی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ فراوانكردنی چوارچێوەی هاریكاری هاوبەش لەگەڵ عێراقدا بەو جۆرەی خواستەكانی گەل بەدیدێنێت لە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6 ئەیلول 2020