ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به تاوتوێكردن و خوێندنه‌وه‌ی چوار یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 7/9/2020 له دوه‌مین دانیشتنی خۆی له خولی چواره‌می ساڵی سێیه‌می وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌می خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسایه‌ك هێناو تاوتوێی سێ پڕۆژه یاسا كرد.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای مافه‌كانی خانه‌نشینی كۆچكردوانیی خاوه‌ن پیشه پزیشكی و ته‌ندروستیه‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پێشنیاری یاسای هاوتاكردنی بڕوانامه‌و پله زانستیه‌كان كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی تری خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پێشنیاری یاسای یانه وه‌رزشیه‌كان كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یاسای سامه‌ڕا پایته‌ختی ڕۆشنبیری ئیسلامی كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نوێنه‌ری حكومه‌ت داوایكرد په‌له نه‌كرێت له په‌سه‌ندكردنی یاساكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی دارایی به‌دوای خۆیدا دێنێت، هه‌ربۆیه پێویسته بابه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا تاوتوێ بكرێت.
له‌كۆتاییدا دكتۆر به‌شیر حه‌داد داوای له لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنان كرد میوانداری وه‌زیری بازرگانی بكات بۆ تاوتوێكردنی بابه‌تی پسوله‌ی خۆراك، هه‌روه‌ها داوایكرد ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێندرێت و په‌له بكرێت له خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌حكومه‌تی ناوه‌ندی له هه‌رێمی كوردستان.
دواتر دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه 8/9/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
7/9/2020