پیرۆزبایی لیژنەی پەروەردە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی قەلاچۆکردنی نەخوێندەواری

لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتیی قوسەی موحسن یاسر پیرۆزبایی لەخێزانی پەروە ردەییدەکات بەبۆنەی ساڵیادی جیهانی بۆقەڵاچۆکردنی نەخو ێندەواری لە هەشتی ئەیلول لە هەموو ساڵێکدا وەجەخت لەسەر ئەوەدەکات کەکۆماری عیراق لەگەڵ خێزانی نێودەوڵەتیدا پابەندە بە بڕیاری.نێودەوڵەتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆپەروەردەو ڕۆشنبیری و زانستیەکان ( یۆنسکۆ )کەدەرچووە لەمێژووی ١٩٦٦ دا وەداوادەکات بەپابەندیی هەموو ئەندامەکان بەبەڕێوەبردنی ڕێکارو پلان و بەرنامەکان کەدەتوانن بەسەر ئەم کێشەیەدا زاڵ ببن .
وە لەم ڕوانگەیەوە لیژنەی پەروەردە داوادەکات لەحکومەت بۆ زیاتر هەوڵدان وە دانانی پلانەکان بۆ سەرکەوتن بەسەر نەخوێندەواریدا بەۆبڕوایەی کە بە ربەستێکە لەڕێی پێشکەوتن وئاشتیی جیهانی ، بەتایبەتی لەسایەی ڕەوشی نوێدا بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی فایرۆسی کۆڤید ١٩وەلیژنەی پەروەردە پشتگیری دەکات لەهەر هەوڵێک کەلەوانەبێت بۆ سەرکەوتن و بەردەوامیی پڕۆژەکانی وەزارەتی پەروەردە لەبەڕەوڕووبوونەوەی ئەم دیاردەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٨/٩/٢٠٢٠