د.بەشیر حەداد جەخت لەسەر گرنگی رەچاوکردنی توێژی خانەنشینان و دابینکردنی مافە داراییەکانیان دەکاتەوە

رۆژی ٢٠٢٠/٩/٨ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسینگەی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی کرد لە ئەیاد مەحموود هادی سەرۆکی دەستەی خانەنشینى نیشتمانی عێراقی.
‎لە گوتەیەکدا دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جەختى کردەوە لەسەر گرنگی رەچاوکردن و خزمەتی زياتر به توێژی خانەنشینان و دابینکردنی مافە داراییەکانیان.
‎جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێداگرە لەسەر ئەوەی کە پێویستە رەچاوى تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بکرێت و لەسەر هەمووشیانەوە توێژی خانەنشینان و گرەنتی مافەکانیان بکرێت، چونکە ئەوان لە رابردوودا به ساڵانی تەمەنیان خزمەتێکی زۆریان بە وڵات کردووە و پێویستە کێشەکانیان چارەسەر بکرێت و لە کاتی راییکردنی مامەڵەکانیان له تەواوی پارێزگاکانی عێراق ئاسانکاریان بۆ بکرێت بۆ گەیشتن بە مافە رەواکانیان.

‎نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‎دووشەممە ٢٠٢٠/٩/٨