ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی پێنج یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 10/9/2020 له چواره‌مین دانیشتنی خۆی له خولی چواره‌می ساڵی سێیه‌می وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 187 په‌رله‌مانتار، كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی دوو پێشنیاری یاسا‌و سێ پڕۆژه یاسا‌و دوو په‌رله‌مانتاری نوێ سوێندی یاساییان خوارد.
سه‌ره‌تا خاتو وه‌فات حسێن سلێمان سوێندی یاسایی خوارد له جیاتی په‌رله‌مانتاری پێش‌و قاسم ئه‌عره‌جی، هه‌روه‌ها خاتو ئیقبال عه‌دنان له جیاتی خوالێخۆشبو په‌رله‌مانتار غه‌یدا كه‌مبه‌ش سوێندی یاسایی خوارد وه‌كو ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یاسای كۆلێژی پۆلیس ژماره (37)ی ساڵی 2000 ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری ژماره (29)ی ساڵی 2016.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له پرۆتۆكۆلی ساڵی 2005 هه‌مواركراو بۆ رێكه‌وتنامه‌ی قه‌لاچۆكردنی كاره نایاساییه‌كان تایبه‌ت به كاری ده‌ریاوانی ساڵی 1988 ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌م بۆ یاسای جێبه‌جێكردنی پپڕۆژه‌كانی ئاودێری ژماره (138)ی ساڵی 1971 ته‌واو كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی دوه‌م بۆ یاسای پله‌به‌رزی پزیشكی ڤیته‌رنه‌ری ژماره (136)ی ساڵی 1980 ته‌واو كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز نوێنه‌ری حكومه‌ت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رونیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وامه له ته‌واوكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی و نوێكردنه‌وه‌ی زانیاری هاوڵاتیان له پسوله‌ی خۆراكدا و دابه‌شكردنی پله‌ی فه‌رمانبه‌رێتی له داموده‌زگاكانی وڵات‌دا به‌پشت به‌ستن به شوێنی جوگرافی نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی یان نه‌ته‌وه‌یی.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
10/9/2020