سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لەسەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لەبەرێز ئەیاد جبوری سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی.
لەمیانی دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە ئەركی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی كرا لەگەڵ بەربەستەكان و رێگەكانی ئاسانكاری بۆ مامەڵەی خانەنشینانی سەرجەم چین و توێژەكان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی تەواوی نیشاندا بۆ هەموو ئەو رێوشوێنانەی خزمەت بە توێژی خانەنشینان دەكات كە ئەو دەستەیە دەیگرێتەبەر بۆ پەلەكردن لەتەواوكردنی مامەڵەكانیان تا مافی خانەنشینی بەدەستبهێنن.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
10ئەیلول 2020