لیژنەی دارایی میوانداری وەزیری دارایی وشاندە یاوەرەکەی دەکات بۆتاوتوێکردن لەڕێگای دەرچوون لەکێشەی ئابووری

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار د.هەیسەم جبووری وەئامدەبوونی خانمان وبەڕێزان ئەندامەکانی ڕۆژی پێجشەمە ١٠/٩/٢٠٢٠ میوانداریی بەڕێز وەزیری دارایی عەلی حەیدەر عەبدولئەمیر عەللاوی وبریکاری وەزازەت و بەڕێزان بەڕێوەبەرانی گشتیی بانقەکانی ڕافدەین وڕەشیدووەهەردوو دەستەی گومرک وباجەکان بۆگفتوگۆ لەسەر ڕێگاکانی دەرچوون لەکێشەی دارایی وە گەورەکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نانەوتی .
وەلە سەرەتای چاوپێکەوتنەکەدا کەلەمەڵبەندی لیژنەی داراییدابوو بەڕێزسەرۆکی لیژنەد.هەیسەم جبوری خێراتنی کرد لەوەزیری بەڕێزو شاندی یاوەری وەئاشکرایکردکە ئەوکێشەداراییەی وڵات پیایدا تێدەپەڕێت ئەوە قورسترین وبەتینترینە لەماوەی ساڵی٢٠٠٣هەتائێستا بەوئەنجامە ناخۆشەی کەپەتای کۆرۆنا بووەبەهۆی کاریگەریی خراپ لەسەربازاڕی نەوتدا کەبریتییە لەگەورەترین داهات لەبودجەی وڵاتدا .
وەلیژنەی دارایی خۆگیریی خۆی پیشاندالەبابەت میکانیزمی قەرزکردنەوەوەسفیکرد بەناتەواوی لەلایەن حکومەتەوە ، بەتایبەتی بڕی سوودلەسەرئەم قەرزدانەگەورەیە وەقورسایەکەی دەکەوێتەسەرشانی دەوڵەت لەئایندەدا وەئەنجامەخراپەکەی بۆ نەتەوەکانی داهاتوودەبێت .
هەروەهالیژنەکە ڕوونیکردەوە کەقەرزکردنی ناوخۆودەرەوە کەئەنجومەنی نووێنەران بڕیاری لەسەردا هات بەبۆنەی فشاری لیژنەی داراییەوە وەبەرپرسی هەڵگرد بۆ پڕکردنەوەی ئەو ناتەواویە گەورەیەی بودجە وە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران وخانەنشینان وتۆڕی سەرپەرشتیی کۆمەڵایەتی وەدەرکردنی وڵات لەم کێشەیە ،بەڵام بەڕێوەبردنی یاسای قەرزکردن مەرجداربوولەلیژنەوە بە پێشکەشکردنی حکومەت پەڕەێک بۆ چاکسازیی ئابووری ودارایی کەنوێنەری بۆجوونێکی ڕاستەقینەیە بۆچارەسەری کێشەی دارایی بێ پشتبەستن بەسیاسەتی قەرزکردن کەدەدرێتەدواوە لەلایەن ئێمەوە .
وەلیژنەی دارایی ڕوونیکردەوە کەدەرچوون لەم کێشەیە پێویستدەکات بە یەکبوونی هەوڵەکان وهاریکاریەکی تەواولەنیوان هەردوو دەستەڵاتی یاسادانان و بەجێهێناندا جگە لەکەمکردنەوەی خەرجکردنەکان وپترکردنی داهاتە نانەوتیەکان .
وەیژنەی دارای لەنیوان ئەندامەکانیدا زۆرلەپێشنیازەکان وبیروڕاکانیان پێشکەشکردبەبەڕێز وەزیری دارایی وشاندەیاوەرەکەی لەبابەت میکانیزمی پێشخستنی کاری بانقەکانەوە لەنیوان ڕێگەی هاندان و بیروڕای داهێنەرانەوە متمانەی هاونیشتمانی دەگەڕێنێتتەوە بۆ سیستەمی بانقی عێراقی کەدەتوانێت پارەکانی وەبەربهێنێت تیایدا .
وەلیژنەکەداوایکرد لەبەڕێوەبەرە کانی هەردوو بانقی ڕافدەین وڕەشید بەئاشکراکردنی گەنجینەی دارایی لەلایان وەڕوونکردنەوەێک لەو قەرزە وەبەرهێنانەی کە هەردوو بانقەکان داویانەوەقەرزەکانی تایبەت بەهاونیشتمانیان و فەرمانبەران وەقەرزپێدان بۆئوتومبیلەکان کەلە بەکارهێنانی ڕێگاکانی قەرزپێدانی وەبەرهێنان بۆ درووستکرنی پڕۆژەگرنگەکان .
وەلیژنەکەباسیکرد لەوڕێیانەی کەدەتوانێت کاری گومرگەکان وباجەکان پەرەپێبدات وەپترکردنی داهاتەکانی وەپێویستی تەواوکردنی پڕۆسەی زامنکردن بۆقەلاچۆکردنی کانگاکانی گەندەڵی وەلابردنی لێبووردنەکان لەسەر کەلوپەلدا ئەوەی کەکاردەکات لەسەرقەوارەی داهاتەکان .
لەهەمانکاتدا سووربوولەسەر پێویستی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبڕیاری ژمارە١٢وەیەکگرتنی داهاتی گومرگ و یەکبوونی دەروازە سنوورییەکان .
هەروەها ئامادەیی تەواوی پیشاندا بۆدانانی هەریاساێک کە هاوبەشیبکات لەئاسانکردنی کاری هەردوودەستەی باجەکان وگومرگەکان .وەلیژنەکەی دارایی پرسیارێکی زارەکی کردلە دەستەی ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان لەبابەت ئەوباجانەی کەدەستدەکەوێت لەتۆڕی تەلەفونی گەڕۆکەوە .
وەلیژنەی دارایی گوێیگرت لەوباسەی وەزیری دارایی وبەڕێوەبەرایەتیەگشتسیەکان لە بابەت کێشەو ئاستەنگەکان کەدێتەڕووی کارەکانیان وەپڕۆسەی ئامادەبوونی بوودجەبۆئەوەی کە ماوە لەساڵی ٢٠٢٠ داوەبوودجەی ساڵی٢٠٢١ وەدوا پێگەیشتنی وەزارەت لەبابەت پەڕەی چاکسازیی ئابووری وداراییەوە .
لەلای حۆیەوە وەزیری دارایی جەختی لەسەرئەوەکرد کەهەوڵدەدات بۆئەوەی پەیوەندیی لەگەڵ لیژنەی داراییدا زۆرپتەو وەبەرهەمداربێت، لەبەرئەوەی کێشەی دارایی پیویستی بەکاری هاوبەشی دەکات .
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نێنەران
١٠/٩/٢٠٢٠