سەرەخۆشی

بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە و دوای ڕزایبوون بەقەدەری خوای گەورە، هەواڵی كۆچی دوایی كاپتن نازم شاكر ئەستێرەی نێودەوڵەتی و ڕاهێنەری پێشوومان –مان پێگەیشت بەهۆی توشبوونی بە فایرۆسی كۆرۆنا.
كۆچكردوو قوتابخانەیەك بوو بۆ وەرزش و ڕەوشتی وەرزشی، لەگەڵ هاونەوەكانی مێژوویەكی پر دەستكەوتیان تۆماركرد و بەشداربوو لە بەرزكردنەوەی پێگەی تۆپێی عێراق، بەلەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە بۆ وەرزشوانان و هاندەرانی ناوخۆیی و عەرەبی و نێودەوڵەتی.
پرەسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری و خوشەویستانی دەكەین لەناوەندی وەرزشی، لەخوای گەورە داواكارین بەر رەحمەتی خۆی بخات و بەبەهەشتی بەرین شادی بكات و شیفای توشبووانی ئەو فایرۆسە بدات.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

محەمەد حەلبوسی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 ئەیلول 2020