ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران خولی (بەڕێوەبردنی نووسینگەکان وسکرتاریەکان )دەکاتەوە

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی بەیانی ئەمڕۆ، خولی پێشخستنی کردوە کە پەیمانگەی پێشخستنی پەڕلەمانیی سەربە ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەن ڕێکیخستووە بۆکۆمەڵێک لە فەرمانبەرانی ئەمیندارێتی لەژێر ناونیشانی ( بەڕێوەردنی نووسینگەکان و سکرتاریەت )وهئەمینداری گشتی لەوتەێکیدا لەکردنەوەی خولەکەدا جەختیکرد لەسەرگرنگیی ڕاستیی لەکارکردندا وەهەستانی فەرمانبەر بە بەڕێوە بردنی ئەو کارەی کەلەسەریەتی بەشێوەێکی تەواووەکەمتەرخەمی و تەمەڵی نەکات لەبەجێهێنانیداوە هەست بە لێپرسینەوەبکات و وێنەیاکی جوانبێت لەلای بەردەستە کانی وەهانی بەردەوامییانبات بۆ پێبەخشینەکانیان .
وەئەمینداری گشتی ئاشکرایکرد گرنگی فێربوون وڕۆشتنبیرکردنی بەردەوامی فەرمانبەر وەبەشدار کردنی لەخولەکانی پێشخستن بۆ شانبەشانیکردنی نوێخوازی لە کارکردنداوفەرمانبەرەکە ببێت بە ڕووکاری دامەزراوەکە وەوێنەکی جوانی بۆبنوێنێت وەهەوڵنەدات کەزیانی پێبگەێنێت لەلای ڕای گشتی وەلە دەزگاپەیوەندیە کۆمەڵایە تیەکاندا.
وەئەمینداری گشتی پاڵپشتیی خۆی دەربڕی بۆ ئەم جۆرە خولانە کە دەبێتە هۆی پێشکەوتنی فەرمانبە رەکان لەتایبەتمەدیەکانیاندا ، هیوا خوازی سەرکەوتن و پێشکەو تنیانبوو .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
سێشەممە ١٥/٩/٢٠٢٠