جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینی گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/9/2020 پاش چاكبونه‌وه‌ی له توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی فه‌رمانی (62) تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینی له گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له ساڵی 2003ه‌وه تا ئێستا كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان د. وه‌لید سه‌هلانی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابوری په‌رله‌مانی عه‌توان عه‌توانی و سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی به‌وه‌كاله‌ت رافل یاسین و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ریم ئه‌لغززی ئاماده‌یبون، تاوتوێی رێوشوێنه‌كانی په‌رله‌مانی كرا سه‌باره‌ت به چاودێرێكردن و ئاشكراكردنی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی پاره‌ی گشتی تایبه‌ت به گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با، سه‌ره‌ڕای باسكردنی سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌وه پێداچونه‌وه‌ی بۆ كراوه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/9/2020