سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە هاوتا كوەیتیەكەی دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، چاوی كەوت بە بەرێز مەرزوق غانم سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەی كوەیتی.
لەدیدارەكەدا پەیوەندی و هاریكاری نێوان هەردوو وڵات خرانەڕوو لەگەڵ پتەوكردن و گەشەپێدانی بە تایبەت لە بوارەكانی پەرلەمانی و كاراكردن و پتەوكردنی رۆڵی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی نێوان هەردوو وڵات.
هەر لە دیدارەكە تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی چڕكردنەوەی هەماهەنگی و هاریكاری لە نێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی ئومەی كوەیتی، و پشتیوانی هاوبەش دەرحەق بە پەسە جۆراوجۆرەكان لە ناوەندی پەرلەمانی نێودەوڵەتی و ئاسیایی و ئیسلامی و عەرەبی.
لەبەشێكی تری دیدارەكە بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە چەندین دۆسیەی جێی بایەخی هاوبەش دەرحەق بە روداوەكانی وڵاتانی عەرەبی و جیهان لە دوای پێشهاتەكانی گۆڕانكاری و تەندروستی و ئابوری.
لە دیدارەكەدا هەر یەك لە بەرێز سیروان عەبدوڵا ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و عەلام كندەری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئومەی كوەیتی و بەرێز منهەل سافی باڵیۆزی عێراق لە كوەیت ئامادەیبوون.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
17 ئەیلول 2020