سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە وەزیری دەرەوەی كوەیت دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، چاوی كەوت بە بەرێز شێخ ئەحمەد ناسر محەمەد سوباح وەزیری دەرەوەی كوەیت و بەرگری بەوەكالەت.
لەدیدارەكەدا پەیوەندی بەتینی نێوان هەردوو وڵاتی برا خرایەڕوو لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردن و گەشەپێدانی هاریكاری هاوبەشی نێوانیان لەسەرجەم بوارەكاندا، گفتوگۆش سەبارەت بە دوا پێشهاتە ئیقلیمی نێودەوڵەتییەكان كرا.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی پتەوكردنی هاریكاری ئەمنی و بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵاتی برا كرا ئەوەش بەپێی بەرژەوەندی هەردوولا.
سەبارەت بە هەوڵە بەردەوامەكانیش لە دۆسیەی دیل و بێ سەروشوێنە كوەیتییەكان بەو پێییەی دۆسێیەكی مرۆییە، بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر هەوڵەكانی عێراق بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو دۆسێیە بەتەواوی.
لای خۆیەوە وەزیری دەروەی كوەیت پێشوازی لەبەرێزیان كرد و سڵاوی سەركردە سیاسیەكانی كوەیتی بۆ حكومەت و گەلی عێراق نارد و تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ حكومەتی عێراق بەمەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیری و گەشەپێدان و پاراستنی سەربەخۆیی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
17 ئەیلول 2020