سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ژمارەیەك لە باڵیۆزی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی، پێشوازی كرد لە ژمارەیەك لە باڵیۆزی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق.
لەمیانی دیدارەكە بیروڕا ئاڵوگۆر كرا سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و ناوچەكە و دوا پێشهاتەكانی وڵاتانی جیهان بەهۆی فایرۆسی كۆرۆنا و لێكەوتە ئابورییەكەی.
هەر لەدیدارەكە تاوتوێی رۆڵی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرا لە پشتیوانی بۆ حكومەتی عێراق لەسەرجەم بوارەكان، و پتەوكردنی هاریكاری بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش و تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەروەری عێراق و پاراستنی و ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها گرنگی پاراستنی نێردە دیبلۆماتییەكان و گرەنتی پاراستنیان لە دوبارەبوونەوەی بە ئامانج گرتنیان.
لەبەشێكی تری دیدارەكە گفتوگۆ كرا سەبارەت بە دۆسیەی ئاوارەكان، و گرنگی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر و هاریكاری نێوان عێراق و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوون.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
18 ئەیلول 2020