د.بەشیر حەداد لەمیانی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان جەختى كردەوە لە سەر دۆخی یاسادانان و هەڵسەنگاندنی کاری لیژنەکان

‏رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٩/٢٠ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە.
‏‎لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی لێکۆڵینەوە و پەرلەمانی و سکرتاریەتی لیژنەکان ئامادەی بوون، باس لە دۆخی یاسادانان و بەدواداچوونی کاری لیژنەکان كرا بە مەبەستی خێرا بەڕێوەچوونی کاری یاسادانان و قەرەبووکردنەوەی ئەو کاتەی لە دەستچووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە و رێکارەکانی خۆپارێزی.
‏‎هەر لە کۆبوونەوەکەدا دکتۆر بەشیر حەداد جەختی کردەوە لەسەر چڕکردنەوەی کۆبوونەوەی لیژنەکان و میوانداریکردنی وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکان و چالاک کردنی میکانیزمی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان لیژنە هاوبەشەکان و پەلەکردن لە تەواوکردنی پرۆژە یاساکان و پێشنیازەکان لە بەر رۆشنایی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمان و پێشکەشکردنیان بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران .
‏‎جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵسەنگاندنى کاری لیژنەکان، و خستنەڕووی هەڵوێستە یاساییەکانیان و دیاریکردنی ئەو یاسایانەی کە ئامادەن بۆ پەسەندکردن و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم و ئامادەکردنی راپۆرت لە لایەن لیژنە تایبەتەکانەوە .
‏‎لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوێی گرت لە راوبۆچوونی سەرۆکی لیژنەکان ئەو ئاستەنگانەی کە دێنە بەردەم کارەکانيان، و جەختیشی كردەوه لە پێشکەشکردنی هاوکاری ئاسانکاری بۆیان لە لایەن دەستەی سەرۆکایەتییەوە بۆ پیشخستنی کارەکانیان و بەهێزکردنی تواناکانیان بۆ ئەوەی بتوانن کاری یاسادانان و چاودێری کاری دامەزراوە حکومییەکان بکەن بەشێوەیەکی گشتی..

‏‎نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‏‎یەک شەممە ٢٠٢٠/٩/٢٠