لیژنەی دارایی تاوتوێی ژمارەێک لەیاساکان دەکات وە بڕیاردەدات میوانداری وه‌زیری کشتوکاڵ و سەرۆکی دەستەی خانەنشین بكات

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتیی پەڕلەمانتار د. هەیسەم جبوری وەئامادەبوونی خانمان وبەڕێزانی ئەندامان ڕوژی یەکشەممە ٢٠/٩/٢٠٢٠کۆبوونەوەێکی کردتیایداتاوتوێی ژمارەێک لەیاساکان وبابەتەکان لەخشتەی کارەکانیدا .
وەلەسەرەتای کۆبوونەوەکەیدا کەلەمەڵبەندەکەی لیژنەی داراییدا کرا تاوتوێی ئەویاسایانەو پڕۆسە یاسایانەیکرد کەبۆینێرراوەبۆئەوەی چی پێویستەبیکات لەبابەتیانەوە.
وەلیژنەی دارایی نمایشی ڕاپۆرتە تایبەتیەکەیکرد کەلەلایەن ئەو لیژنەیەوەخۆی درووستیکردووە بۆ لێکۆڵینەوەلە پێشنیازی گۆڕانی دووەم لە یاسای خانەنشینی یەکگر توو ژمارە( ٩)لەساڵی ٢٠١٤ ، وەبەڕێزان وخانمان ئەندامانی لیژنەڕێککەوتن لەسەرناردنی پێشنیازی یاساکەبۆحکومەت بۆڕاوەرگرتنی لەوەدا چونکە لایەنێکی دارایی تێدایە .
هەروەها لیژنەکەلەسەرئەوە ڕێککەوت کەمیوانداریی سەرۆکی دەستەی خانەنشین بکات ڕۆژی سێشەممەی داهاتووبۆتاوتوێکردنی ئەحواڵی خانەنشینەکان وەپێویستیە کانیان بەگوێرەی ڕاسپاردەکانی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران .
وەلیژنەکە تاوتوێی پڕۆژەی وەرگرتنی کرێی بەرامبەریکرد لە ئەوزەویانەی موڵکی دەوڵەتە کە بەکاریدەهێنن بۆمەبەستی ناکشتو کاڵی ،وەلیژنەکە بڕیاریدامیوانداریی بەڕێز وەزری کشتوکاڵ وبەڕیز بەڕێوەبەری گشتیی خانوەکانی دەوڵەت بکات بۆتاوتوێکردنی یاسەکەوئەمجا بەرزکردنەوەی بۆ دەنگلەسەردان.
وەلیژنەی دارایی لەسەرئەوە ڕێککەوت کەڕاپۆرتەتایبەتەکە بەخانوی بانکی ناوەندیی عێراقییەوەبینێرێت بۆدەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کردنی پێویست و ناردنی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠/٩/٢٠٢٠