ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران واده‌ی ته‌واوكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات و ده‌نگ له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌دات و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی هه‌شت یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/9/2020 له شه‌شه‌مین دانیشتنی خولی چواره‌می ساڵی سێیه‌می وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌بونی 170 په‌رله‌مانتار، واده‌یه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌نگ له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌دات و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی هه‌شت یاسا دێنێت.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌نجومه‌ن له كۆتایی هه‌فته‌ی دابێت كۆتایی به ده‌ركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دێنێت.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنی میناماتا سه‌باره‌ت به جیوه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێی پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی كاری ده‌ریاوانی ساڵی 2006 و یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له رێكه‌وتنامه‌ی ناسنامه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌ریاوانان ژماره (185)ی ساڵی 2003 كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له پرۆتۆكۆلی دووه‌می رێكه‌وتنامه‌ی لاهای ساڵی 1954 تایبه‌ت به كه‌لوپه‌لی كه‌لتوری له كاتی جه‌نگدا كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له رێكه‌وتنامه‌ی پاراستن و به‌كارهێنانی جۆگه ئاوییه‌كان سنوربه‌زێن و ده‌ریاچه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی هلسنكی ساڵی 1992 كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای دادگای باڵای فیدرالی ژماره (30)ی ساڵی 2005 كرد.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا كه به‌ڕێز به‌شیر حه‌داد سه‌رۆكایه‌تی به‌شیكی كرد، ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له رێكه‌وتنامه‌ی سنوری به‌رپسیارێتی له داواكارییه ده‌ریاییه‌كانی ساڵی 1976 به شێوازه هه‌مواركراوه‌كه‌ی له پرۆتۆكۆلی ساڵی 1996دا ته‌واو كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌م بۆ یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی هه‌ردو كه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌وڵاو ژماره (20)ی ساڵی 1998 ته‌واو كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌و سزایه‌ی ده‌بێته هۆی زه‌وتكردنی ئازادی به سزای دارایی بۆ پێدانی ده‌رفه‌ت به به‌ندكراوان به هۆی تاوان و سه‌رپێچی ئه‌نقه‌ستی نامه‌ترسیداره‌وه، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی سه‌رشانی ده‌وڵه‌ت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌شیر حه‌داد ڕایگه‌یاند كه پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2020 گه‌یشتوته ده‌ست ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی سێ شه‌ممه 22/9/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
21/9/2020