به‌یاننامه‌ی‌ لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی سه‌باره‌ت داواکاری پێدانی نمرەیه‌کی قەرەبوویی لەجیاتی ئەو پرسیارانەی کەبەهەڵە دانراون

لیژنەی پەروەردە بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار قوسەی موحسن یاسری وەئەندامێتی خانمان و بەڕێزان ئەندامانی‌ لیژنەی پەروەردە لەیەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوە وەزارەتیەکان بۆ پۆلی شەشەمی ئامادەیی لەساڵی خوێندنی ٢٠١٩/٢٠٢٠دا بە دواداچوونی کردووە لە میانەی سەردان و گەڕانەکانی بۆ ناوەندەكانی‌ تاقیکردن لە هەموو پارێزگاکانی عێراق و پەیوەندیە بەردەوامەکەی لەگەڵ شانەی قەیرانداو لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوکان و بەڕێوەبەریە گشییەکان له‌ پارێزگاکاندا، ئەمەش بەبۆنەی هەستی لیژنەی پەروەردە بەپابەندبوونی بەبەرپرسیی نوێنەرایەتی وچاودێریکردن بەرامبەر هاونیشتمانی عێراقی وە بۆ زامنکردنی بوونی کەشێکی تاقیکردنەوەیی تەندروستیی گونجاو وەئەمەش مەرجێکبوو لەسەر وەزارەتی پەروەردەدانرا بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان .
وەهەرچەندە پرۆسەی تاقیکردنە وەکان سەرکەوتووبووەبەڵام بە داخەوە تەواونەبووە چونکە چەند ئاماژەێکی باش و خراپی لەسەر دیاریکراوەبەتایبەتی ئەوەی لەپێشدا بەهەڵەڕوویداوە لەدانانی پرسیارلە مادەی عارەبیداوەهەروەها ئەو هەڵانەی ئیمڕۆ ڕویدالەدانانی پرسیاری یەکەم لقی A لە پرسیارە کانی مادەی فیزیای شەشەمی زیندەوەری .
وەلەگەڵ ئەوەشدا کەلیژنەی پەروەردە لەپێشداجەختی لەسەر وەزارەتی پەروەردەکرد بە بێویستیی وردیەتی لەدنانی پرسیارەکانداو دوورکەوتنەوە لەهەموو ئەوشتانەی کەقوتابی شپرزەدەکات لەوەڵامدانەوەکەیدا وەهەرچەندە ئەوەی کەهەندێ لەناوەندە تاقیکردەەکان کردی لەهۆشداریکردنی قوتابی لەو هەڵانەی کەڕوویداوەئەمەبەسنەبوو وەبووبەهۆی شپزەیی قوتابی .
لەبەرئەوە داوادەکەین لەوەزارەتی پەروەردە کەقەرەبووی قوتابی بکات بەپێدانیان نمرەی تەواولەو پرسیارانەدا کە هەڵەکانی تێدا ڕوویداوەوهەمو مادەکانی دیکەش وەئاشکراکردنی شوێنەکانی هەڵەکردن و لێپێچانەوە لە کەمتەرخەمەکان .هەروەها لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی لەڕۆژانی داهاتوودا هەڵدەستێت بەمیوانداریکردنی لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوەکان بۆهەڵسەنگاندنی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان .
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢١/٩/٢٠٢٠