ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌دات و كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی‌ پێنج یاسا دێنێت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 22/9/2020 له‌ حه‌وته‌مین دانیشتنی‌ خولی‌ چواره‌می‌ ساڵی‌ سێیه‌می‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌می‌ یاسادانانی‌ خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ئاماده‌بونی‌ 168 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاسایه‌ك و كۆتایی به‌ خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی‌ پێنج یاسا هێنا.
‏‎سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای به‌شداریكردنی‌ كۆماری‌ عیراق له‌ رێكه‌وتنامه‌ی‌ پاریسی‌ ساڵی‌ 1992 بۆ گۆڕینی‌ كه‌شوهه‌وا.
‏دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی‌ خوێنده‌وه‌و تاوتوێی‌ پڕۆژه‌ یاسای په‌سه‌ندكردنی‌ رێكه‌وتنامه‌ی‌ خۆپاراستن له‌ باجی دولایه‌نه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ پێدانی‌ باجی‌ سه‌ر داهات و سه‌رمایه‌ له‌ نێوان حكومه‌تی‌ كۆماری‌ عیراق و حكومه‌تی‌ هه‌نگاریا كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی‌ خوێنده‌وه‌و تاوتوێی‌ پڕۆژه‌ یاسای په‌سه‌ندكردنی‌ رێكه‌وتنامه‌ی‌ خێراكردنی‌ هاریكاری‌ له‌ بواری‌ ئابوری‌ و كاروباری‌ وزه‌ له‌ نێوان حكومه‌تی‌ كۆماری‌ عیراق و حكومه‌تی‌ كۆماری‌ كۆریای‌ باشوردا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی‌ خوێنده‌وه‌و تاوتوێی‌ پڕۆژه‌ یاسای په‌سه‌ندكردنی‌ رێكه‌وتنامه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به‌ شه‌فافیه‌ت له‌ ناوبژیوانی‌ به‌ستنی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌نێوان وه‌به‌رهێنه‌ران و وڵاتان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری‌ یاسای پاراستنی فه‌رمانبه‌ری‌ مافپه‌روه‌ر.
له‌ كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 24/9/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
22/9/2020



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X