ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌دات و كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پێنج یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 22/9/2020 له حه‌وته‌مین دانیشتنی خولی چواره‌می ساڵی سێیه‌می وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌بونی 168 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاسایه‌ك و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پێنج یاسا هێنا.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له رێكه‌وتنامه‌ی پاریسی ساڵی 1992 بۆ گۆڕینی كه‌شوهه‌وا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنامه‌ی خۆپاراستن له باجی دولایه‌نه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خۆدزینه‌وه له پێدانی باجی سه‌ر داهات و سه‌رمایه له نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق و حكومه‌تی هه‌نگاریا كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنامه‌ی خێراكردنی هاریكاری له بواری ئابوری و كاروباری وزه له نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق و حكومه‌تی كۆماری كۆریای باشوردا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به شه‌فافیه‌ت له ناوبژیوانی به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌نێوان وه‌به‌رهێنه‌ران و وڵاتان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای پاراستنی فه‌رمانبه‌ری مافپه‌روه‌ر.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی پێنج شه‌ممه 24/9/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
22/9/2020