لیژنەی یاسایی تاوتوێی سه‌رجه‌م بابەتەکان لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردندا ده‌كات لەوانه‌ بازنەکانی هەڵبژاردن

لیژنەی یاسایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار ڕێبوار هادی سەرۆکی لیژنەوئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی چوارەممە٢٣ /٩/٢٠٢٠ میوانداریی جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆن وبەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیۆن وپسپۆڕە هونەرییەکانیان بۆتاوتوێکردنی ژمارەێک لە لایەنەکانی پەیوەندیدار بەیاسای هەڵبژاردنەوە وەمیکانیزمە کانی کاری کۆمیسیۆنەکە .
وەلیژنەکە لەمیانەی دیدارکەدا کە لەمەڵبەندی لیژنەکەدابوولە ئەنجومەنی نوێنەراندابەئامادە بوونی ژمارەێک لەئەندامان و بەڕێزان لەپەڕلەمانتارەکانی لیژنەپەڕلەمانیە جیاوازەکا ن ئاشکرایکردکەئەنجومەنی نوێنە ران خەریکە دەنگدەدات لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن ویاسای ئەنجومەنی نوێنەران هەموویان تەواودەکات داوایکرد بۆهەوڵدان بۆخۆئامادەکردن لەبەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی سەربەست وپاک کەبە گوێرەی ئاواتی هاونیشتمانی عێراقی بێت وەگەڕانەوەی متمانە بەپرۆسەی هەڵبژاردن وئەنجامەکانی بۆ جێگیرکردنی بناغەکانی دیموکراسی لەپڕۆسەی سیاسیدا .
وەیاسای پەڕلەمانی ژمارەێک لە لایەنەکانی خستەبەردەم بۆئەوەی تاوتوێی لەسەربکرێت لەگەڵ شاندی کۆمیسیۆنەکەدا وەگوێگرتن لەبیرو ڕاکانیان وەئەولایەنانەبریتیبوون لەبازنەکانی هەڵبژاردن وپڕۆسەی دابەشکردنی بیتاقەی بایۆمەتری ، سەرەڕای میکانێزمی گرێبەستی لەگەڵ کومپانیاکانی پشکنینداوە میکانیزمی هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرە گشتییەکان ویارمەتیدەرەکانیان و بەڕێوەبەرەکانی نووسینگەکان .
لەلای خۆیشیەوەکۆمیسۆنەکە باسێکی پێشکەشکرد لەبابەت ئامادەکاریەکان و ئەوبەربەستیانە کەدێتەڕێی ئاماژەیداکە کارەکەی پشتدەبەستێت ودەستپێدکات پاش تەواووونی دەنگدان لەسەریاسای هەڵبژاردنەکان و بازنە هەڵبژاردنە کانی جگەلەدەنگدان لەسەریاسای دادگای فێدڕاڵی بۆئەوەی ئامادەبێت بۆبڕیاردان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پاش بەڕێوەبردنی .
وەشاندی کۆسیۆنەکە ئاماژەیدا بەپێویستبوونی بەدیاریکردنی سنووری جوگرافی بازنەکانی هەڵبژڵردن جگەلەدابینکردنی بودجەێکی تایبەت بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان وەهاندانی هاو نیشتما نیەکان بۆنوێکردنەوەی زانیاریەکانیان ئاماژەیداکە پترلە ١٤ملیۆن بتاقەی چاپکردووە ١٠ملیۆنیان بەشکراوە وەپارێزگای دیالە باڵاترین ڕێژەی نوێکردنەوەی هەیەوەنەینەوا لەهەموو پارێزگاکان کەمتری نوێکردۆتەوە .
وەشاندە میوانەکەئاماژەیدا کەکەئەو ڵەسەرپشتبەستنی بەبڕیاری ئەنجو مەنی وەزیران هەستا بەداواکردن لەتیمی یارمەتیدەری سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاڵاوتنی کۆمپانیا پشکنێنەرەجیهانیەکانی پاک وکارابۆگرێبەستن لەگەڵیدابەڵام هێشتا وەڵامێکمان وەرنەگرتووە .

وەکۆمیسیۆن ئاشکرای کرد کە دەستپاکی و توانایی ڕەچاوکردووە لەهەڵبژاردنی بەڕێوەبەرەگشتییەکان ویارمەتیدەرەکانیان وبەڕێوەبەری نووسینگەکان لەمیانەی کردنەوەی دەرگای پاڵاوتن لەڕێی دەرگای ئەلەکترۆنیەوە وەپێکهێنانی لیژنەێک کەبریتبن لەتایبەتمەندەکان بۆ چاووپێکەوتنەکانی پاڵیۆراوەکان بۆهەڵبژاردنی بەتواناودەستپاکیان.
لەلای خۆیەوە لیژنەی یاسایی ستایشی هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی کرد داوای یەکگرتنی هەوڵەکان وبەردەوامی دیدارەکان وگفتوگۆکانی کرد بەتایبەتی لەمیانەی قۆناغی داهاتوودا لەپێناوی ئامادەکردنی دۆخێکی گونجاوبۆ کردنی هەڵبژاردنەکان بە ئازادی و دە ستپاکیانە لەکاتی دیاریکراویدا .
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٣/٩/٢٠٢٠



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X