سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغدا.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەكان كرا بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش، هەر لەدیدارەكە بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش.
لای خۆیەوە باڵیۆزی توركیا پەرۆشی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ گەشەپێدانی ئاسۆی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات و تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق و گەلەكەی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئەیلول 2020