ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر دوو پڕۆژه یاسا‌و بڕیارێكی په‌رله‌مانی ده‌دات و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پێنج یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 22/9/2020 له هه‌شته‌مین دانیشتنی خولی چواره‌می ساڵی سێیه‌می وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌بونی 194 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر دوو پڕۆژه یاسا‌و بڕیارێكی په‌رله‌مانی و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پێنج یاسا هێنا.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له رێكه‌وتنامه‌ی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی له كشتوكاڵ ژماره (184)ی ساڵی 2001.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێك كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابو تێیدا هاتوه :” به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی داهاتی ساڵانه‌ی بودجه‌ی گشتی، بڕیاردرا حكومه‌ت پابه‌ند بكرێت به دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی نشتیمانی بۆ په‌یوه‌ندیكردن و پێدانی مۆڵه‌تی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری مۆبایل” هه‌روه‌ها پابه‌ندكردنی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن به دابینكردنی هه‌مو پێداویستی دارایی و یاسایی بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای سه‌ندیكای په‌رستاری.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ زه‌وی وشكه‌كان كرد.
هه‌ر له‌م بواره‌دا، ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌م بۆ یاسای سه‌ندیكای ژمێریارانی ژماره (185)ی ساڵی 1969 ته‌واوكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له رێكه‌وتنامه‌ی بانقی وه‌به‌رهێنانی ئاسیایی بۆ ژێرخانی ئابوری كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای ئازادی ڕاده‌ربڕین و خۆپێشاندنی ئاشتیانه‌ی كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی تری خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پێشنیاری یاسای یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانی نشتیمانی كرد.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو 26/9/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/9/2020