كه‌عبی پێشوازی تاوتوێی یاسای یه‌كێتیه‌كانی وه‌رزشی و یانه وه‌رزشیه‌كان له‌گه‌ڵ كاپتن عه‌دنان ده‌رجال ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 24/9/2020 له نوسینگه‌ی خۆی له‌به‌غدا، پێشوازی كرد له كاپتن عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزش به‌یاوه‌ری ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت حه‌سه‌ن عه‌لی كه‌ریم.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به یاسای یه‌كێتیه‌كانی وه‌رزشی و یانه وه‌رزشیه‌كان كرا و كه‌عبی رونیكرده‌وه كه له‌م قۆناغه‌دا لێك تێگه‌یشتنێكی ته‌واو له نێوان داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تدا هه‌یه بۆ به‌رزكردن و باشتركردنی باری وه‌رزشی و چالاكی لاوان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌خشه‌ڕێگاو به‌رنامه‌یه‌كی پێشكه‌وتو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئامانجه.
هه‌روه‌ها هه‌ردولا كۆكبون له‌سه‌ر گرنگی به‌ستنی سمینارێكی فراوان به‌ئاماده‌بونی هه‌مو لایه‌ن و پسپۆر و وه‌رزشوانه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای وه‌رزشی یه‌كگرتو و یاسای وه‌به‌رهێنانی وه‌رزشی و یاسای دادگای وه‌رزشی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/9/2020