ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانی دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26/9/2020 له نۆیه‌مین دانیشتنی خولی چواره‌می ساڵی سێیه‌می وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 180 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانی لیژنه‌ی یاسایی سه‌باره‌ت به میكانیزمی دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
سه‌ره‌تا لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی ڕاپۆرته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن خوێنده‌وه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه داوای له سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كردوه كه پێشنیاره‌كانیان سه‌باره‌ت به‌میكانیزمی فره بازنه‌یی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بخه‌نه‌ڕو و ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت ئاماده‌كردنی پاشكۆیه‌ك بۆ بازنه‌كان له‌چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستنیشانكردنی پێوه‌رێكی یه‌كگرتو بۆ هه‌مو پارێزگاكانی عیراق به‌بێ جیاوازی كردن له‌نێوان هیچ پارێزگایه‌ك و به‌بێ دواخستنی هیچ پارێزگایه‌ك له میكانیزمی دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها لیژنه دوپاتیكرده‌وه كه پابه‌نده به‌ڕه‌چاوكردنی شوێنی جوگرافی و جیاوازی پێكهاته‌كانی ناو پارێزگاكان و گرتنه‌به‌ری بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پشت به‌ستن به‌ئاماری دانیشتوانی ساڵی 2010 وه‌زاره‌تی پلاندانان و پێشنیاركردنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌رێگه‌ی كارتی بایۆمه‌ترییه‌وه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له پێشنیاره‌كانی میكانیزمی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن وبه‌پێی داوای چه‌ند په‌رله‌مانارێكی به‌ڕێز ده‌نگیدا له‌سه‌ر دواخستنی ده‌نگدان له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 10 تشرینی یه‌كه‌م.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 27/9/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
26/9/2020