ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆتایی به‌ تاوتوێكردنی‌ یاسای كۆلیژی‌ پۆلیس و خوێندنه‌وه‌ی‌ دوو یاسا دێنێت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27/9/2020 له‌ ده‌یه‌مین دانیشتنی‌ خولی‌ چواره‌می‌ ساڵی‌ سێیه‌می‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌می‌ یاسادانانی‌ خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جێگری‌ یه‌كه‌می‌‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ئاماده‌بونی 167 په‌رله‌مانتار، كۆتایی دێنێت به‌ تاوتوێكردنی‌ یاسای كۆلیژی‌ پۆلیس و خوێندنه‌وه‌ی‌ دوو یاسا.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی‌ پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ یه‌كه‌م بۆ یاسای سندوقی پاڵپشتیكردنی‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ ژماره‌ (7)ی‌ ساڵی‌ 2012.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی‌ خوێنده‌وه‌و تاوتوێی‌ پڕۆژه‌ یاسای كۆلێژی‌ پۆلیس ژماره‌ (37)ی‌ ساڵی‌ 2000 كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ سێیه‌م بۆ یاسای كۆلیژی‌ ئیمام ئه‌عزه‌می‌ ژماره‌ (19)ی‌ ساڵی‌ 1997 ته‌واوكرد.
له‌ كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 10/10/2020 هه‌ڵگیرا.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
27/9/2020



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X