ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتیی شاندێک دەکات بۆپێشکەشکردنی سەرە خۆشی لەکۆچی دوایی میری کوێت شێخ سەباح ئەحمەد سەباح

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی بەیانیی ئەمڕۆسەرۆکایەتیی شاندێکی کرد کەبریتیبوولەژمارەێک لەبەڕێوەبەرەگشتیەکان و فەرماندەی فەوجی پاراستنی ئەنجومەنی نوێنەران وەخاتونی پەڕلەمانتار ئیخڵاس دلێمی ،بۆپێشکەشکردنی پێویستیی سەرەخۆشی لەکۆچی دوایی شێخ سەباح ئەحمەد سەباح میری کوێت کەڕێکخرا لەمەڵبەندی باڵیۆزخانەی کوێتیدا لەبەغدا ، وەبەڕێز خالدغازی جەناعی جێگری باڵیۆزپێشوازیی لێکردن .
وەئەمینداری گشتی وشاندەکە دڵسۆزترین سەرەخۆشی وپرسەیان پێشکەشکرد بەگەلی کوێتی براو هەردوو نەتەوەی عارەبی و ئیسلامی بەکۆچی میری مرڤایەتی بەزەیی خودای لەسەربێت، کۆچی ئەویان بە زیانێکی گەورە ژمارد کەکەوت لەهەمووجیهان ، ستایشی ڕاستی ڕەوشت وکارەباشە کانییان کرد ئەوانەی کەنەک بەتەنها زەویی وڵاتی کوێتی برامانی ڕووناککردەوە وەڕوونی و دەستگرتوویی بە هەڵوێستە پیرۆزەکانی بەرامبەر هەموو جۆرە ڕووداوەکان کەبەسەر هەردوونەتەوەی عارەبی و ئیسلامیدا تێپەڕیووە،
وەشاندەکە داوای لەخودای گەورە کرد کەبەبەزەیی فراوانی خۆی بیگرێتەوە وباشترین پاداشتی بداتەوە بۆئەولەخۆبوردنانەی کەپێشکەشی کردبووبەکوێت و هەردوو نەتەوەکانی عارەبی و ئیسلامی وەخۆڕاگر ی و ئارام ببەخشێت بەگەلی کوێتی برا.
وەلەلای خۆیەوەجێگری باڵیۆزی کوێت نرخیدا بە سەردانەکەی شاندەکە بۆپێشکەشکردنی پێویستیی سەرشانیان بە سەرەخۆشیکردن ،ستایشی پەیوەندیەمێژووییەکانیکرد کەهەردووگەلە براکان بەیەکەوە دەبەستێت ،وەپەیوەندیە برایەتیی عارەبایەتیەکانیان کەهەردوو وڵات کۆدەکاتەوە .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
چوارشەممە ٣٠/٩/٢٠٢٠