ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە باڵیۆزی بەریتانیاو باڵیۆزی یەکیەتی ئەوروپا لەبەغدا دەکەوێت

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی دوێنێ ئێوارەی چوار شەممەلەمەیانەی سەردانێکیدا لە بارەگای باڵیۆزخانەی بەریتانیا، چاوی بەباڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدابەڕێز ستیڤن هیک کەوت، بەئامادەبوونی ڕاوێژکاری سیاسی لەباڵیۆزخانە .

هەروەهائەمینداری گشتی لەدوایدا چاوی بەبەڕێزمارتن هوک باڵیۆزی یەکیەتی ئەوروپا لەبەغدا کەوت لەمەیانەی سەردانەکەی لەنێردەری یەکیەتی دوێنێ ئێوارە .
لەهەردووچاوپێکەوتنەکەدا تاوتوێی چەندبابەتێکی پەیوەندیدار بەگرنگیپێدانی هاوبەش و پتەوکردنی هاریکاری و پەیوەندیکردن لەنیوان هەردوو لادا کراومیکانیزمی هەماهەنگی وگۆڕینەوەی سەردانە دوو لایەنیەکان لەنیوان هەردوولادا تاوتوێکرا، وە گفتوگۆ لەسەر جموجووڵەکان کەلەئەنجومەنی نوێنەرانداهەیە بۆبڕیارلەسەردانی هەندێ لەیاساکان لەمەیانەی ماوەی داهاتوودالەنیوانیاندا یاسای هەڵبژاردنەکان .
لەهەردووچاوپێکەوتنەکەدا ئاماژەدرابە پڕۆسەکانی نیشانە لێنانەوەلەنێردەرە دیپلۆماسیەکان وهەوڵدان بۆ تێکشکاندنی کاری حکومەتی عێراقی وەگرنگی پشتگیرکردنی ویارمەتیدانی بۆکۆتاییهێنانی ئەمجۆرە حاڵەتانە زیاندەگەێنێت بەبەرژەوەندی عێراق وهەوڵەکان بۆ دابڕانی لەجیهان .
هەروەها ئەمینداری گشتی جەختیکردلەسەرگرنگی سلامەتی نێردەرە دیپلۆماسیەکان لەعێراق ونابێت دەستدرێژی لێبکرێت وەئەم جۆرەکردەوانە لەڕەوشتی گەلی عێراقدانییە کەئەوڕێز دەگرێت لەمیوانەکان لەسەر خاکەکەیدا ،هەروەهاگرنگی کارکردن بەهەموو توانایەکەوە لەپێناوی پاراستنی سەلامەتی وئارامی ئەم نێردەرانە وە کۆتاییهێنان بەم جۆرەکردەوانەی زیانی گەورەیان هەیە بۆ شکۆی عێراق عارەبی ونێودەوڵەتی .

لەکۆتایی جاوپێکەۆتنەکەدا ئەمینداری گشتی دیاریەکی یادگاریی پێشکەش بە باڵیۆزی یەکیەتی ئەوروپا کرد .

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
پێنجشەممە ١/١٠/٢٠٢٠