د.بەشیر حەداد سەردانی ئێزگەی دەنگی کوردستانی کرد و پیرۆزبایی (٥٧) ساڵەی دامەزراندنی لێکردن

‎‎رۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٠/١٠/١ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری ھەولێر سەردانی ئێزگەی دەنگی کوردستانی کرد و لە لایەن عەبدولڕەزاق عەلی بەڕێوەبەری گشتی و ئەندامانی ئەنجومەن و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
‎لە کۆبوونەوەیەکدا دکتۆر بەشیر حەداد پیرۆزبایی (٥٧)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستانی لێکردن و ھیواى سەرکەوتنی بۆخواستن.
‎جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، ئیزگەی دەنگی کوردستان لە رابردوودا دەنگی مەزڵومیەت و شۆڕشى گەلى کوردستان بووە و بڵندگۆیەک بووە بۆ حەقبێژى و ئاراستەکردنى ئازادیخوازان و هۆشیارکردنەوەى خەڵکى ستەمدیدەى کوردستان بۆ سەرخستنی خەباتە ڕەواکەیان و لە ئێستاشدا بووەتە پردێک لە نێوان خەڵک و دەسەڵات و گەیاندنی داوا رەواکانی خەڵک و خستنەڕووی کێشەو گرفتەکانیان.
‎دکتۆر بەشیر حەداد ھیواشی خواست لە ساڵی نوێی کارکردنیان، بە گوڕوتینێکی زیاتر و بەرنامەو پڕۆگرامی نوێوە بەردەوامی بدەن بە کارەکانیان و ببنە دەنگی راستەقینەی ھاوڵاتیان کوردستان و بڵندگۆی گەیاندنی پەیام و داخوازییەکانیان.

‎نوسینگە راگەیاندنی جێگری سەرۆکى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٠/١٠/١