سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ خوێندكاری سەركەوتوو دوعا ئەنجامدا

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ خوێندكاری سەركەوتوو دوعا فەلاح رەزاق لە پارێزگای نەجەف ئەنجامدا دوای بینینی بانگەوازەكەی لەرێی دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە، بەرێزیان بەڵێنیدا بە دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ دۆخەكەی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی كردەوە سەركەوتوان و خاوەن تواناكان بڕبڕەی پشتی وڵاتن و ژیان بەرهەمدێنن، پشتیوانی كردنیان بەرپرسیارێتی دەوڵەت و كۆمەڵگەیە ئاماژەشی بەوە كرد هاندانی مەعنەوی چارەی كێشەكەیان ناكات، و پێویست بە بەرنامەیەكی زانستی دەكات تا بیانهێنێتە مەیدان بۆ بنیاتنانی نیشتمان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
2 تشرینی یەكەم 2020