لیژنەی دارایی پەڕلەمانی تاوتوێی یاسای پڕکردنەوەی کەموکوڕی دارایی دەکات

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار موسەناسامەڕایی جێگری سەرۆکی لیژنەو ئەمادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە ڕۆژی یەکشەممە ١١/١٠/٢٠٢٠ کۆبوونەوەیەکی بەست تاوتوێی ژمارەیەک لەوبابەتانەی کەلەسەر خشتەی کارەکانیدابووکرد دەرکەو تووترینیان کێشەی موچەکان ویاسای پڕکردنەوەی کەموکوڕی دارایی .

لێژنەی دارایی لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا کەلە بارەگای لیژنەکەدابەستراجەختیکرد کەمەسەلەی دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لەبەر پر سیی حکومەتدایەوپابەندیەکانی بەرامبەرهاوڵاتیان ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بەشێوەی گشتی و لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەتایبەتی لەبڕیاردانی یاساکانە کەوالەحکومەت بکات ئەو پابەندیانەی بهێڵێتەوە .

هەروەها لیژنەی دارایی ڕوونیکردەوە کەزۆرلە پێشنیارەکان و ڕاوبۆچوونەکانی پێشکەشکردووە کە لەوانەیە وڵات لەو کێشە ئابووریە کەدایگرتوەتەوەدەربهێنێت لەمیانەی گەورەکردنی داهاتەکانی نانەوتی وڵات، جگە لەدوور خستنەوەی وڵات لە ئاسەواری خراپی سیاسەتی قەرزکردن کە نەوەی داهاتوو قورساییەکەی هەلدەگرێت .

هەرلەبەشێکی کۆبوونەوکەدا لیژنەی دارایی تاوتوێی یاسای پڕکردنەوەی کەموکوڕی دارایی کردکەڕوویداوە بەبۆنەی دوا کەوتنی بڕیاردانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی فێدراڵی بۆساڵی ٢٠٢٠ وەبەردەوامی نرخی نەوت لەئاستیکی نزمدا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١١ ــ تشرینی یەکەم ــ ٢٠٢٠