لیژنەی یاسایی بریار لەسەر میوانداری فراکسیۆنە پەڕلەمانیەکان دەدات بەیانی بۆ گوێلێبوون لەڕاوبیریان سەبارەت میکانیزمی دابەشکردنی بازنەكانى هەڵبژاردن

لیژنەی یاسایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار ڕێبوار هادی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی یەکشەممە ١١/١٠/٢٠٢٠کۆبوونەوەیەکی بەست بۆتاوتوێکردنی میکانیزمی بازنە هەڵبژاردنەکان .
لەکۆبوونەوەکەداکەلەبارەگای لیژنەی یاسایدا بەسترابە ئامادەبوونی چەند پەڕلەمانتارێکی لیژنە پەڕلەمانیە جیاوازەکان تاوتوێی میکانیزمی دابەشکردنی بازنەهەڵبژاردنەکان وەژمارەی بازنەکان لەهەموو پارێزگاکاندا .کرد
لەبەشێکی تری کۆبوونەوە کەدا لیژنەی یاسایی گوێیڕاگرت بۆ ڕاو بیرو پێشنیارەکانی خانمان وبەڕێزانی پەڕلەمانتارەکان جەختیانکرد لەسەر پێویستی بەردەوامی لەتاوتوێکردن سەبارەت بە بابەتەکەوە تا بەشێوازێکی کۆتایی دەردەچن هیوای شەڤامی عێراقی بەجێ بهێنێت .
هەرلەبشێکی تری پەیوەندیدارەوە لیژنەی یاسایی بڕیاری باسکردنی لەگەڵ فراکسیۆنە پەڕلەمانیەکان دا بۆبەستنی کۆبوونەوەیەکی فراوان بەیانی دووشەممە بەگوێلێبوون لەپێشنیارەکانیان سەبارەت بەدابەشکردنی بازنە هەڵبژاردنەکان .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١١/١٠/٢٠٢٠