سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە پارێزگاری دیالە دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالە.
لەدیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی خزمەتگوزاری لە پارێزگاكەدا كرا و تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی زیاد كردنی هەوڵەكان بۆ پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاری لەرێی فەرمانگەكانی سەر بە پارێزگاكەوە بە هاوڵاتیان، هاوكات چەند پرۆژەیەك خرانەڕوو كە خزمەت بە دانیشتوانی ئەو پارێزگایە دەكەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 تشرینی یەكەم 2020