سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەڕلەمان چاوی بەباڵیۆزی بەریتانیا لەبەغدا دەکەوێت

سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەڕلەمان بەڕێز ڕێبوارهادی ئەمڕۆشەممە ١٢/١٠/٢٠٢٠ چاوی بەباڵیۆزی بەریتانیالە بەغدا بەڕێرستیڤن هیکی کەوت بۆتاوتوێکردنی چەند بابەتێکی یاسایی گرنگ .

لەدیدارەکەداتاوتوێی یاسای دادگای تاوان ویاسای هەڵبژار دنەکان هەروەهایاسای دادگای فیدراڵی کرا .

لەلای خۆیەوەسەرۆکی لیژنەی یاسایی پەڕلەمان پەڕلەمانتار ڕێبوارهادی ڕوونیکردەوەکە ئەنجومەنی نوینەران دەنگدانی لەسەرهەمووبەندەکانی یاسای هەڵبژاردن تەواوکردووە وە هیچ نەماوە تەنها رێککەوتن لەسەر دابەشکردنی بازنەکانی هەلبژاردن نەبێت بۆئەوەی دەنگ لەسەریاساکەبەگشتی بدرێت ئاماژەیدا کەڕۆژانی داهاتوو دەنگدان لەسەر دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن بەخۆیەوە دەبینێت .

هەرلەوڕووەوەپەڕلەمانتار رێبوارهادی ئاشکرایکرد کە لیژنەکە دەڕوات بەرەو هەموار کردنی یاسای دادگای تاوان بۆئەوەی تاوانەکانی داعش بگرێتەوەهەروەها تەواوکردنی یاسای دادگای فیدراڵی وگەیشتنی بەقۆناغی دەنگ لەسەردانی .

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا ستایشی کاری لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی وڕۆڵی ناوەندیکرد لەدانانی یاساکاندا بەتایبەتی یاسای دادگای تاوان وەگرتنە خۆی تاوانەکانی داعشی تیرۆر ئاماژەی دابە ئامادەیی لایەنی بەریتانیا بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژو پشتیوانی بۆتەواوکردنی یاسا گرنگەکان .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٢/١٠/٢٠٢٠