لیژنەی فێرکردنی باڵای پەڕلەمانی تاوتوێی دۆسیەی نێردەرە عێراقەکان وخوێندکاران لە دەرەوەی وڵات دەکات

لیژنەی فێرکردنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە سەرۆکایەتی دکتۆر مقدام جومەیلی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤/١٠/ ٢٠٢٠ پێشوازیکرد لەڕێزدار وەزیری فێرکردنی باڵا د.نەبیل کازم و بریکاری زانستی وەزارەتەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی یاسایی و بەڕێوەبەری گشتی نێردەرەکان وبەڕێوەبەری گشتی خوێندندا .
لەکۆبوونەوەکەداکەجێگری یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرا ن بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی ئامادەبووتاوتوێکرالە سە ر دۆسیەی قبووڵکردنی ناوەند و وەکویەککردنی بڕوانامەی کۆمەڵە پزیشکیەکان لەگەڵ دەرچوانی قوتابخانەکانی هەردووفقهەکان ودۆسیەی نێردەرەعێراقیەکان و خوێندکاران لەدەرەوی وڵات لەگەڵ تاوتوێی کەمکردنەوەی کرێی فێرکردنی هاوتاو ئەهالی وە داننان بە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا .
ڵیژنەی فێرکردنی باڵا لەمیانەی کۆبوونەوەکەیداجەختیکرد لەسەر ئەوە پێویستە وەزارەت نەخشە ڕێگاێکی ئاشکراوجێگیری هەبێت چاوەڕوانیەکانی قوتابیان بەدی بهێنێت وترسی خێزانە بەڕێزە کانیان کەم بکاتەوەبەتایبەتی لە میانەی ئەم بارودۆخە ناتەواوەی کەعێراق وجیهان لەبڵاوبوونەوەی پەتای کرۆنادا پیایدا دەڕوات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٤/١٠/٢٠٢٠



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X