لیژنەی یاسایی پەڕلەمان میوانداری وەزیری دادو کارمەندی پێشکەوتوو تیایدا دەکات

لیژنەی یاسایی پەڕلەمان بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار ڕێبوارهادی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤/١٠/٢٠٢٠ میوانداری وەزیری داد دادوەر سالارعەبدولستارو کارمەندی پێشکەوتوولەوەزارەتەکەدا کرد بۆتاوتوێی کاری وەزارەت و فەرمانگەکانی .
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا کەلەبارەگای لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەراندابەسترا سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی یاسایی خێراتنیان لە وەزیری ڕێزداروکارمەندی پێشکەوتوی وەزارەتەکە کرد ـنرخیاندا بە کاری وەزارەت وهەوڵی بۆ ڕێکاریکردنی چاکسازی لە جومگە جۆراوجۆرەکانی وەزارەتدا .
لەبەشێکی دیدارەکەداتاوتوێ لە تەوەرە فرەکان کرالەوانەش چاکسازیکردنی دامەزراوەکانی تۆماری خانو وەڕێگرتن ڵە دیاردەخراپەکان لەهەندێک فەرمانگەکانیدا وەچاکسازی بەندیخانەکان وەچارەکردنی هەندێک دیاردەی نەگونجاو کەلەناویاندا ڕوودەدات ، هەروەهاباسکردن لەهەندێک حاڵەتی مامەڵەکردنی خراپ لە گەڵ کەسوکاری بەندیەکاندا لە کاتی سەردانیکردنی کەسوکارە بەندیکراوەکانیان وە کارکردن بۆڕێگرتن لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشیە جۆراوجۆرەکان .
هەرلەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕۆڵی وەزارەت لە ئەنجامدانی یاسای لێبوردنی گشتی کرا لەگەڵ باسکردن لەبابەتی سکاڵاکانی دەرەوەیی و داهاتە کانی باجی دادوەری وداهاتەکانی کرێی خزمەتگوزاری .
لەلای خۆیەوە ڕێزدار وەزیری داد بەڕێوەبردنی کارلەناووەزارەتداو فەرمانگەجۆراوجۆرەکانی و هەوڵدانی بۆ پەرەپێدانی کارە کانی نمایشکرد ئەوانەش دستکردن بەتەواوکردنی فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانوو بۆ سنووردانان لە دیاردەخراپەکان وئاسانکردنی ڕێکارەکان لەبەردەم هاوڵاتیاندا،هەروەها چاککردنی واقعی تەندروستی لەناوبەندیخانە کانداو ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکان تیایدا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٤/١٠/٢٠٢٠