د.بەشیر حەداد لەگەڵ باڵیۆزی ئۆکرانیا گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەو وڵاتەیان تاوتوێ کرد
رۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٠/١٠/١٥ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی کرد لە بەڕێز ڤیکتۆر نیدوباس باڵیۆزی ئۆکرانیا لە عێراق.
لە کۆبوونەوەیەکدا گەشەپێدان و بەھێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد، بەتایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانی و کلتوری، ھەروەھا جەختیش کرایەوە لەسەر فراوانکردنی ھاوکاری و ھەماھەنگی لە بواری راھێنان و گەشەپێدانی ھێزوتواناکان، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی ھاوبەشى ھەردوو وڵات بکات.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیشی كردەوه كه وهك ئهنجوومهنی نوێنهران كاردهكهین بۆ پهسندكردنی یاساكانى رێككهوتنهكان، و كاراكردنی چالاكییهكانی لیژنهى دۆستایهتی عێراقى- ئۆکرانى، هیواى خواست ههردوو وڵات كارئاسانی بكهن له رێكاری پێدانی ڤیزا و رێكخستنی پێناسه گومرگییهكان و زیادكردنی كورسی خوێندن بۆ قوتابیانی عێراقی له زانكۆكانی ئۆكراینا.”
لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی ئۆکرانیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو دیدارە و سووربونی وڵاتەکەیشی پیشان دا بۆ پشتیوانی عێراق و پێشکەشکردنی ھاوکاری لە زۆربەی بابەتەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ئاریشەکان.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێنجشەممە ٢٠٢٠/١٠/١٥