رونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران

چه‌ند سایتێكی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ و هۆكاره‌كانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ سۆشیال میدیا زانیاری‌ نادروست سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بڵاوكرده‌وه‌.
لێره‌داو له‌سونگه‌ی‌ شه‌فافیه‌ت و ڕونی‌ له‌ كاره‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ ڕونكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق موچه‌ی‌ په‌رله‌مانتار دیاری ناكات، به‌ڵكو بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ژماره‌ 333 ی‌ ساڵی‌ 2015 سه‌باره‌ت ئه‌و بابه‌ته‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا سه‌رجه‌م بودجه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ته‌نها 0،004 چوار له‌سه‌ر هه‌زاری‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ وڵات پێكدێنێت.
فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دوباره‌ دوپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ هه‌ر زانیارییه‌كی‌ تایبه‌ت به‌كاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی‌ شه‌فافانه‌ پێشكه‌ش بكات و جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پشت نه‌به‌ستن به‌ زانیاری‌ و بَلاوكراوه‌ی‌ چه‌ند سایتێك به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ زانیاری‌ ناوردو دورن له‌ ڕاستی‌ و هیوادارین له‌ هه‌مو ده‌زگاو هۆكاره‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی‌ زانیاریدا وردبین و بابه‌تیانه‌بن و پارێزگاریش له‌مافی یاسایی خۆمان ده‌كه‌ین له‌ تۆماركردنی‌ داوای‌ یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ زیانیاری‌ ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.
فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
18/10/2020



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X