سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە چەند پرسێکی پەوەندیدار بە لایەنی ئەمنی کرا لەگەڵ پاراستنی سەقامگیری لە وڵات بە شێوەیەکی گشتی و ناوچە رازگارکراوەکان بە تایبەتی.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تەئگیدی کردەوە لەسەر گرنگی یەکگرتوویی دامەزراوەکانی دەوڵەت کە پەیوەندیدان بە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان لە ناوچە رزگارکراوەکان و پەلەکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان.
هەر لە میانی دیدارەکە ئەعرەجی بۆچونی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی خستەروو ئەوەی پەیوەندی بە کاری دەزگا ئەمنیەکان و رێوشوێنەکانیان هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و دەوڵەت، تەئکیدیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی رێرەو و بۆچوونی روون و واقعی هەیە بۆ پتەوکردنی ڕۆڵی دەزگا ئەمنیەکان و سەرکەوتنیان لە ئەرکەکانیان.
کۆتایی دیدارەکەش بە تەئکید کردنەوە هات لەسەر گرنگی هاوبەشی هەموو لایەک لە پشتیوانی دامەزراوە ئەمنیەکان و پتەوکردنی متمانەی هاوڵاتیان بە هێزە ئەمنیەکان بۆ ئەوەی ئەرکی نیشتمانیان بەشێوەیەکی باش جێبەجێ بکەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
20 تشرینی یەكەمی 2020



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X