سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانە و پتەو کردنی هاریکاری ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا کرا بە پێی بەرژەوەندی هەردوولا.
هەر لە میانی دیدارەکە باڵیۆزی ئەمریکا تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی عێراق لەسەرجەم بوارەکان بۆ بەدیهێنانی بوژانەوە وئاسایش و سەقامگیری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
22 تشرینی یەكەمی 2020