د.بەشیر حەداد سەرەخۆشی لە خانەوادەی کاکە مەم بۆتانی دەکات
بەڕێز/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو کاکەمەم بۆتانی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و سیاسەتڤانی ناوداری کورد کاکەمەم بۆتانیمان بیست. بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو دەکەین.
کاکەمەم بۆتانی خامەیەکی دیار و رەنگینی نێو دونیای نووسینی کوردییە و توانیویەتی چەندیین کتێبی بەپێز لە بواری چیرۆک و رۆمان پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی بکات.
هیوادارین پەروەردگاری مەزن کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامیش بە خانەوادەکەی ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەکشەممە ٢٠٢٠/١٠/٢٥