ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/10/2020 له دوازده‌هه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 176 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر پاشكۆی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ شازده پارێزگا، له كاتێكدا ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ردو پارێزگای نه‌ینه‌واو كه‌ركوك بۆ دانیشتنی ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو دواخرا، هه‌روه‌ها كۆتایی به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی هه‌شت یاسا هێنا.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێندنه‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێڵه‌كانی بارهه‌ڵگرتن بۆ ساڵی 1966 هه‌مواركراو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاپۆرتێكی تری خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای كۆلێژی هێزه‌كانی ئاسمانی كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له رێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 1990 بۆ خۆئاماده‌كردن وڕوبه‌روبونه‌وه‌و هاریكاری هاوبه‌ش له مه‌یدان دا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاوه هه‌رێمیه‌كانی كۆماری عیراق.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ژماره (127)ی ساڵی 1979 ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای پلاندانانی شارستانی و هه‌رێمی ژماره (116)ی ساڵی 1971 ته‌واوكرد.
له كۆتاییدا ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری پڕۆژه یاسای جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان ته‌واوكرد.
دواتر دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو 26/10/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/10/2020