ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له سه‌ر دوو یاسا و كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی پێنج یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/10/2020 له سێزده‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌بونی 220 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر دوو یاسا و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پێنج یاسا هێنا.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بابه‌تی ناشرینكردنی وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا محه‌مه‌د درودی خوای له‌سه‌ربێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه ڕیسوا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێغه‌مبه‌ری پایه‌به‌رز نێردراوه بۆ هه‌مو مرۆڤایه‌تی و داوایكرد ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه ڕه‌ت بكرێنه‌وه.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی ناسنامه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌ریا ژماره (185)ی ساڵی 2003.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی سنوری به‌رپسیارێتی پێداویستیه‌كانی ده‌ریایی ساڵی 1976 له شێوازی هه‌مواركراو به پرۆتۆكۆلی ساڵی 1996 .
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پرۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 2004 كرد، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئاوی سابورهو پاشماوه‌ی كه‌شتیه‌كان .
هه‌ر له‌و بواره‌دا ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی نه‌یرۆبی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 2007 بۆ لابردنی پاشماوه‌ی تێكشكاندنهكان ته‌واوكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له رێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 1992 ته‌واوكرد، سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی پیسبون به ڕۆن.
له كۆتاییدا ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای كۆمپانیای نه‌وتی نشتیمانی عیراقی ژماره (4)ی ساڵی 2018 ته‌واوكرد.
دواتر دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/10/2020