ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 27/10/2020 له چوارده‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 172 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر پاشكۆی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای نهینهواو بڕیاریدا ده‌نگدان له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتو دوابخات.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه نوێنه‌رانی پارێزگای نه‌ینه‌وا دوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆ رێكه‌وتن سه‌باره‌ت به بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه ده‌نگدان له‌سه‌ر بازنه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك به‌پێی داخوازی نوێنه‌رانی پارێزگاكه بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتو دواخرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/10/2020