بەسەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوینەران لیژنەی دارایی تاوتوێی یاسای پڕکردنەوەی کورت هێنانی دارایی دەکات

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز حەسەن کەعبی سەرۆکایەتی کوبوونەوەیەکی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د. هەیسەم جبووری وەئامادەبوونی خانمان وبەڕێزان ئەندامان لەلیژنە پەڕلەمانیەتایبەتمەندە کانداکرد ڕۆژی سێشەممە٢٧ /١٠/٢٠٢٠بۆتاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورت هێنانی دارایی بەبۆنەی دواکەوتنی حکومەت لەناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی بۆساڵی ٢٠٢٠وە بەردەوامی نزمبوونەوەی ئاستی نرخی نەوت وە لە پێناوی پڕکردنەوەی خەرجیە گشتیە پێویستەکان .
لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز حەسەن کەعبی تەئکیدی لەوەکرد کەبەرپرسیەکی ڕەوشتی لەبەردەمی هەردوو دەستەڵاتەکانی یاسادانان وبەجێهێناندالەبەرامبەری گەلی عێراقیداهەیەبۆچارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری وەهەردوو کیان هاوبەشن لەبەرەوڕوو بوونە وەدا جگەلەوەی ئەمەبە ناڕەحەتترین قەیران دادەنرێت لەمێژو‌وی عێراقداوەپێویستە چارەسەرییەکی زانستیانەی بۆدابنرێت بەبێ دەستلێدان لە مافی هاولاتیان .
لەلایەکی ترەوە د .هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاشکرایکردکە کێشەی دارایی چارەسەری ئێستایی دەوێت ئەمەش لەپەڕە چاکسازیە سپیەکەدا نییە کە حکومەت پێشکەشی کردووە هەروەهانابێت بەتەواوی پشت ببەستین بەسیاسەتی قەرزکرد نەوە ئەوەش هەڕەشە لە داهاتووی ئابووری عیراق دەکات .
د.هەیسەم جبووری ڕوونی کردەوەکەلیژنەی دارایی لیژنەیەکی لاوەکی درووستکر دووە بۆ چارەکردنی ئابووری پترلە ٤٠ چارەسەریی خێرای دەستنیشانکردووە بۆقەیرانی ئابووری بەمزووانە بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران نمایشی دەکات کەدەکرێت داهاتەکانی نانەوتی دەوڵەت گەورەبکات وەپێشکەشکردنی چارەسازی بۆ واقعی ئابووری عێراقی بەشێوەێکی زانستی وەوردی بەگوێرەی کاتە ساناییەکان .
وتە ناوبڕیەکانی خانمان و بەڕێزان پەڕلەمانتاران سەبارەت بووبە مادەو بەندەکانی یاسای پڕکردنەوەی کورت هێنانی دارایی وە توێژینەوەی باشترین ڕێگا بۆدابینکردنی خەرجیە پێویستەکان وەکومووچەی خانەنشینان وفەرمانبەران و تۆڕی سەرپەرشتی کۆمەڵایەتی وەزامنکردنی دوانەکەوتنیان و پێوستەلەسەرحکومەت بە پابەندبوونی بۆدابینکردنیان چونکەلەبەرپرسی پابەندبوونی ئەودایەبەرامبەربەهاوڵاتیان .
لێژنەی دارایی پێی لەسەرئەوە داگرت پێویستە جکومەت ڕێی ئاشکرا بگرێتەبەر بۆ وەستاند نی بەفیڕۆدان لەپارەی گشتیدا وەڕێکارە ڕاستەقینەکان بەکاربهێنێت بەرەو چاکسازی ئابووری ودارایی وەکو بەکار هێنانی سستەمی بایۆمەتری بۆ فەرمانبەان وپابەندکردنی کۆمپانیا کانی تەلەفونی گواستنەرەوەبە پێدانی ئەوپارانەی کەلەسەریانە وە تەواو ژماردنی گومرگەکان وباجەکان وەکاراکردنی کۆ کردنەوەی کرێکان لەکەرتی کارەبادا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٧/تشرینی یەکەم /٢٠٢٠